دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ و لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات بۆ به‌دواداچوونی‌ پرسی‌ ده‌دستدرێژییه‌كانی‌ توركیاو، رایان ده‌سپێرێت راپۆرتێكی‌ تێر وته‌سه‌ل ئاماده‌بكه‌ن و بیخه‌نە به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران

ئه‌مڕۆ 26/7/2022 دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوانی‌ لیژنه‌ی تایبه‌تی‌ هاوبه‌شی له‌په‌رله‌مانتارانی‌ هه‌ردوو لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگری‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كرد، كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌هۆڵی‌ ده‌ستوری‌ به‌ڕێوه‌چوو به‌ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كان بۆ به‌دواداچوونی‌ پرسی‌ به‌رده‌وامیی‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ له‌قوڵایی‌ خاكی‌ عێراق و به‌زاندنی‌ ئاسمانه‌كه‌ی.

له‌میانی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، تاووتوێی‌ تاوانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ بۆردومانه‌كه‌ی‌ توركیا بۆسه‌ر هاوینه‌هه‌واری‌ په‌رەخی‌ گه‌شتیاری‌ ئیدارەی زاخۆ كرا كه‌ چەندین هاوڵاتی سیڤڵ و بێتاوان بوونە قوربانی، لەگەڵ ده‌ستدرێژییه‌ دووبارەبوەكانی‌ لایه‌نی‌ توركیا بۆسه‌ر سه‌روه‌ری‌ نیشتمانی‌، هاوكات رێوشوێنه‌كانی‌ حكومه‌ت و دیپلۆماسی ده‌ره‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆسیەیە..

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن له‌چوارچێوه‌ی‌ وته‌كانیدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وامی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ توركیا، هاوكات لیژنه‌كه‌شی‌ راسپارد به‌ئاماده‌كردنی‌ راپۆرتێكی‌ تێرو ته‌سه‌ل و له‌دانیشتنی‌ داهاتوودا بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانتاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی‌ بڕیارێكی‌ گونجاوی‌ له‌سه‌ربده‌ن.

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی
به‌هه‌ڵوێستی‌ فه‌رمی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ توركیاو پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ری‌ ئاسایشی‌ عێراق کرد، بەهەنگاوێکی گرنگی وەسفکرد لەپشتیوانیکردنی رێوشوێنه‌كان و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بەبۆردومانەکەی تورکیا، دواتر گوێبیستی‌ تێچێن و بۆچوونی‌ په‌رله‌مانتاره‌كان بوو ده‌رباره‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ راپۆرته‌كه‌و راسپارده‌ و گرتنەبەری بڕیاری‌ پێویست .

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق
سێشه‌ممه‌ 26 ی‌ ته‌مموزی‌ 2022