دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌مادده‌ی‌ (140)ی‌ ده‌ستوور ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق , ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2/8/2023 , سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ لیژنه‌ی‌ په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌مادده‌ی‌ (140) ی‌ ده‌ستووری‌ كرد، كه‌ له‌ هۆڵی‌ ده‌ستووری‌ په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، بۆ به‌ دواداچوونی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ حكومه‌ت تایبه‌ت به‌ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ شۆڕشی‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ .

هاوکات تاوتوێی‌ به‌رده‌وامیی كاره‌كانی‌ لیژنه‌كه‌یان كرد، به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ سیاسی و لیژنه‌كانی‌ په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت، لەگەڵ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ مافه‌كان و خه‌رجكردنی‌ شایسته‌كانی‌ راگوێزراوان و زیانلێكه‌وتوان له‌ سه‌رده‌ستی‌ رژێمی‌ له‌ناوچوو و گۆرێنی‌ دیموگرافی‌ پارێزگاكانی‌ ( كه‌ركوك- دیاله‌- سه‌ڵاحه‌دین – موسڵ )و ژماره‌یه‌ك له‌ناوچه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوری‌ عێراق.

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

چوارشه‌ممه‌ 2 ی‌ ئابی‌ 2023