دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران ده‌كات بۆ كۆچی‌ دوایی سه‌رۆكی‌ ئێران و گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ روداوی‌ تێكشكانی‌ فڕۆكه‌كه‌یان

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20/5/2024، له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا، رایگەیاند: به‌ ئازارێكی‌ زۆره‌وه‌، سه‌ره‌خۆشی‌ له‌ حكومه‌ت و گه‌لی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێرانی‌ دەکەین، به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ دوایی‌ سه‌رۆك ئیبراهیم ره‌ئیسی‌ و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی‌ وڵاته‌كه‌یان، له‌ روداوی‌ تێكشكانی‌ فرۆكه‌كه‌یان له‌ باكوری‌ ئێران،

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، سه‌ره‌خۆشی‌ دڵسۆزانه‌ی‌ خۆی‌ بۆ ئه‌م كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌ربڕی‌ و، هیوای‌ بۆ گه‌لی‌ ئێران خواست ئه‌م ناخۆشییه‌ سه‌خته‌ به‌ ئارامی‌ و باوه‌ڕه‌وه‌ تێبپه‌ڕێنن.

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

20 ی‌ ئایاری‌ 2024