دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی كوردستان ده‌كات له‌ساڵیادی کارەساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو داواده‌كات په‌ره‌پێبدرێت بەپارێزگای هه‌ڵه‌بجه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ رۆڵه قوربانیده‌ره‌كانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌پرسه‌نامه‌یه‌كدا، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید،كه هاوكاتی ئه‌مڕۆیە لە 16ی ئاداری ساڵی 1988، رایگه‌یاند : به ئازارێكی زۆره‌وه، پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی له‌گه‌لی كوردستان و هه‌موو عێراقییه ره‌سه‌نەکان و خاوەن هەڵوێستەکانی جیهان ده‌كه‌ین، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (36) ساڵ به‌سه‌ر تاوانی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ و بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌چه‌كی كیمیاوی(چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ) ی قه‌ده‌غه‌كراو له‌سەر ئاستی نێودەوڵەتی، کە به‌داخه‌وه جیهان بێده‌نگ بوو له‌ئاست ئه‌و تاوانه، كه بووه هۆی شه‌هیدكردنی زیاتر له (5000) كه‌سی سیڤڵی بێ‌تاوان، كه زۆرینه‌یان مناڵ و ئافره‌ت و پیاوانی به‌ساڵاچوو بوون .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، ئەو تاوانه قێزه‌ونه‌ی بیرهێنایەوە، کە دژ به مرۆڤایه‌تی ئەنجامدارو ویژدانی هەموو خاوەن ویژدانێکی هه‌ژاند، داواشی لە فراکسیۆنە سیاسییەکان کرد، ڕێکبکەون و لەناو ئەنجومەنی نوێنەران ،دەنگ بدەن لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە، وەک وەفایەک بۆ ڕۆڵە قوربانیدەرەکانی، وتیشی: بەداخەوە، دوای تێپەڕبوونی 21 ساڵ بەسەر ڕوخانی ڕژێمی لەناوچوو، حکومەتە یەک لەدوایەکەکان کاریان نەکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕۆڵەکانی هەڵەبجەو دادپەروەریکردنیان و نەهێشتنی شوێنەواری ئەو تاوانە لەسەریان.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆگیانی پاكی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو سه‌رجه‌م شه‌هیدانی عێراق، كه خوێنی پاكیان كرده قوربانی له‌پێناو ئازادی و سه‌ربه‌رزی و مرۆڤایه‌تیدا.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
شه‌ممه 16 ی ئاداری 2024