دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌دواداچون بۆ لێكه‌وته‌كانی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ قه‌یسه‌ری‌ كه‌ركوك ده‌كات و داوای‌ ته‌واوكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئاشكراكردنی‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ ده‌كات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، به‌ نیگه‌رانییه‌كی‌ زۆره‌وه‌، به‌دواداچونی‌ بۆ لێكه‌وته‌كانی‌ كاره‌ساتی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ قه‌یسه‌ری‌ كۆنی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوكی‌ كرد، كه‌ زیانێكی‌ زۆری‌ به‌ خاوه‌ن دوکان و كۆگاكان گه‌یاندووە.

به‌ڕێزی‌ داوای‌ له‌ لایه‌نه‌ ئه‌منی‌ و تایبەتمەندەکان و ئیداره‌ی‌ پارێزگاكه‌ كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان و رێو شوێنه‌كان ته‌واو بكه‌ن و ورده‌كارییه‌كانی‌ روداوه‌كه‌ به‌ وردی‌ ئاشكرا بكه‌ن.

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

19 ی‌ ئایاری‌ 2024