دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زاید ئال نههییانی سه‌رۆكی ئیمارات پرسه‌ی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌ل و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئیتحادی ئەو وڵاتە ده‌كات
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئەمڕۆ هەینی به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی شێخ خه‌لیفه بن زایدی ئال نههییان سه‌رۆكی دەوڵەتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووی پێگه‌یشت، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی گه‌ل و ئه‌نجومه‌نی ئیتحادی ئیمارات ده‌كات و هاوخه‌می خۆی بۆ حكومه‌ت و گه‌له‌كه‌ی دهردةبڕێت .
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سه‌رۆك و کەسوکارو خۆشه‌ویستانی ده‌كات، لەخوای گەورە داواکارە بەزەیی و ڕەحمەتی خۆی بەسەر كۆچكردودا بڕژێنێت و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبوری هه‌مووان بدات.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
هه‌ینی 13ی مایسی 2022