دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولاَ پیرۆزبایی له ڕۆژنامه‌نوسانی كورد ده‌كات له‌یادی 124 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان)دا، جه‌ختیش له پێویستی پاڵپشتیكردنی كاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌كات بۆ پاراستنی مه‌وداكانی ئازادی و ڕێڕه‌وی دیموكراسی
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژنامه‌وانیی كوردی و تێپه‌ڕبونی 124 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان به زمانی كوردی له 22ی نیسانی ساڵی 1898 له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ڕۆژنامه‌نوسانی كورد كرد له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان، تیایدا هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچونی به‌رده‌وامی بۆ خواستن له‌كاری ڕۆژانه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و ڕوداوه‌كان به بێلایه‌نی و به‌وپه‌ڕی پیشه‌ییانه.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پشتیوانی كاری ڕۆژنامه‌وانی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئاسانكاری و دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانیان، هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنی هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی مه‌وداكانی ئازادی و ڕێڕه‌وی دیموكراسی به‌وشێوه‌یه‌ی ده‌چێته خزمه‌تی خواست و هیواكانی گه‌له‌كه‌مان.
ستایشی ڕۆڵی دیاری ڕۆژنامه‌نوسانی كوردیشی كرد كه قوربانی گه‌وره‌یان داوه‌و به‌شدارییان كردووه له بلاَوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری لێبورده‌یی و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه و ڕێزگرتن له ئاین و تێڕوانییه‌كان و، پته‌وكردنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان، هاوكات ناساندنی كێشه‌ی كورد‌و تێكۆشانی گه‌لی كوردستان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌پێناو ئازادی و ڕزگاربوون له ڕژێمه دیكتاتۆرییه‌كان.
سلاَو له ده‌سه‌لاَتی چواره‌م، ڕێز‌و پێ‌زانین بۆ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نوسانی عێراق
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
هه‌ینی 22ی نیسانی 2022