حەلبوسی چاوی بە هاوتا ئوردنییەکەی دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و شاندی یاوەری ئەمرۆ دووشەممە، چاوی کەوت بە بەرێز عبدولکەریم دغمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن.
لە میانی دیدارەکە تاوتوێی رێگەکانی پتەوکردنی پەیوەندی پەرلەمانی و قوڵکردنەوەی هاریکاری دۆستانە کرا لەسەرجەم بوارەکان لەنێویاندا ئەمنی و ئابوری و بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان.
هەر لەمیانی دیدارەکە بەرێزیان ئاماژەی بە قوڵی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد لەگەڵ هاریکاری بەو جۆرەی ڕەنگدانەوەی باشی لەسەر هەردوو گەلی برا دەبێت و پشتیوانی بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی دەکان کە پێویستی بە هەنگاوی کرداری هەیە لەسەر زەوی لە نێویاندا ئەوەی پەیوەندی بە پرۆژەی بەستنەوەی کارەبا و هاریکاری پیشەسازی و بۆری نەوتی ( بەسرە – عەقەبە)ەوە هەیە، و تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی دەسەڵاتەکانی یاسا دانان لەهەردوو وڵات لە پستیوانی حکومەت بۆ لابردنی بەربەستەکان و ئاسنکاری بۆ هەنگاوی جێبەجێ کردنیان.
بەرێزیان پشتیوانی ئوردن و شا عەبدوڵای دووەمی بەرز نرخاند بۆ عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکان و کاری هاوبەش و وەستانیان لەگەڵ عێراق و هاریکاریان لەسەرجەم بوارەکان بەوجۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی برا دەکات؛ لە پێناو بەدیهێنانی گەشەپێدان و سەقامگیری.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن سوپاسی شاندی عێراقی کرد بۆ قبوڵکردنی بانگهێشتەکەی و هەڵوێستی پادشا و گەلی ئوردنی خستەروو لە پشتیوانیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق و تەئکیدی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن پشتیوانی لە بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵی دەکات و لەگەڵ هاریکاری دۆستانە و هەماهەنگی هاوبەش لەسەرجەم بوارەکان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوو گەلی برا دەکات.

 

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
13 حوزەیران 2022