حەلبوسی چاوی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەوێت

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ شەممە چاوی کەوت بە بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی شێخ خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە و بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە میانی کۆبونەوەکە بیروڕا ئاڵوگۆر کرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و دواپێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
11 حوزەیران 2022