حاکم زاملی: سورین لەسەر زیادکردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی هێزی ئاسمانی
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 1/6/2022 به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نوسینگه‌ی خۆی پێشوازیكرد له فه‌ریق شه‌هاب جاهید عه‌لی، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و فه‌ریق شوان مه‌زهه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
زاملی داوایكرد هه‌ماهه‌نگی بكرێت له نێوان هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه وشكانی و ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی گورزه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و ئامانجه‌كانی داعش و چاودێریكردنی سنوره نێوده‌وڵه‌تیییه‌كان به مه‌به‌ستی رێگریكردن له دزه‌كردنی تیرۆریستان.
جێگری یه‌كه‌م ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ پشتیوانی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ربڕی له زیادكردنی ته‌رخانكردنه داراییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانا ئاسمانییه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی و ته‌واوكردنی داواكارییه‌كان و رونیشیكرده‌وه، “هه‌ڵۆ ئاسمانییه‌كان بڕبڕه‌ی سه‌ره‌كی ده‌زگای ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه، هێزی وڵاتان به هێزی ئاسمانی پێودانگ ده‌كرێت هه‌ر له هێزی ئاسمانی و ژماره‌ی فڕۆكه‌كانی و شاره‌زایی فڕۆكه‌وانه‌كانی، به‌وپێیه‌ی به‌رپرسه له‌پاراستنی ئاسمانی وڵات و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بۆ پشتیوانی له سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی تر و پاراستنیان.”
زاملی ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌یه له كرده تیرۆریستییه‌كاندا، به‌ڵام نابێت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن ئه‌مه وه‌ك باشبونێكی ته‌واوه‌تی دۆخه‌كه سه‌یر بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته ئاماده‌ییه‌كانیان له ئه‌وپه‌ڕی ئاستدا بێت تا پارێزگاری بكرێت له‌وه‌ی به ده‌ستهاتوه، هیچ ده‌رفه‌تێكیش بۆ هه‌ڵه‌كردن نییه له‌و دۆسیه‌یه‌دا، به‌وپێیه‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیداره به ژیانی هاوڵاتیان و تاكه‌تاكه‌ی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٦/١