حاكم زاملی.. زاملی راسپارده‌ ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ یاسای خانه‌نشینی و دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ به‌ڕێز حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ردو لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و كارو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌نجومه‌نی راسپارد رێوشوێنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ یاسای خانه‌نشینی و دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی كرێكاران ته‌واو بكه‌ن تا هه‌رچی زوه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و یاسایه‌ یه‌كێكه‌ له‌و یاسایانه‌ی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر دابڕێژرێت له‌ توانایدا ده‌بێت بێكاری چاره‌سه‌ر بكات و هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت به‌وپێیه‌ی دڵنیایی خانه‌شینی فه‌راهه‌م ده‌كات له‌ میانی كاركردنیان له‌ كه‌رتی تایبه‌تدا هه‌روه‌ك فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی حكومه‌ت.

ئه‌و پێشنیاره‌ له‌ رێی نوسراوێكه‌وه‌ كرا، كه‌ ئاراسته‌ی‌ هه‌ردو لیژنه‌كه‌ كراوه‌ پشتبه‌ست به‌ ده‌قی ماده‌ی‌ (60/دوه‌م)ی ده‌ستوری كارپێكراوی كۆماری عێراق.

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
2022/6/6