جێگری یەكەم چاوی بە شاندێكی كۆمپانیای SRPG چینی دەكەوێت

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیكرد, عێراق نیشتمانی دەرفەتەكانی وەبەرهێنانە, داواشی لەكۆمپانیا چینییەكان كرد بەشداریبكەن لە پێشخستنی ژێرخانی ئابوری وڵات, لەڕێی كێبڕكێكردن لەبارەی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان بەتایبەت لەكەرتەكانی نیشتەجێكردن و پردو ڕێگاوبان.
مەندەلاوی, لەمیانی دیدارەكەی لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیای SRPG چینی, بەئامادەبونی پەرلەمانتار (هەیسەم فەهەد), باسی لەپێویستی عێراق كرد بۆ سود وەرگرتن لەئەزمونی چین لەكەرتەكانی پردو ڕێگاوبان, كە بەیەكێك لەئەزمونە سەركەوتووەكانی جیهان دادەنرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٣/٢