جێگری یەكەم وەڵامی داواكاری هاوڵاتیانی ناوچەی كەفائاتی سیدیە دەداتەوەو فەرماندەدات بە دەستپێكردنی پێشكەشەكردنی خزمەتگوزاریەكان تیایدا
بەرێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, جەختیكرد, پێشخستنی بنیادی ژێرخان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی كەفائاتی سیدیە, دەبێتە پێشەنگی كارەكان لەرۆژانی داهاتوودا.
مەندەلاوی, لەمیانی پێشوازیكردنی لەشاندێك لە كەسایەتی ناوچەی كەفائاتی سیدیە لە بەغدادی پایتەخت, باسی لەوەكرد, گرنگیدان بەهاوڵاتیان و پێشكەشەكردنی خزمەتگوزاری بۆیان, لە پێشەنگی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەو خۆی سەرپەرشتی تەواوكردنی سەرجەم خزمەتگوزاریە پێویستەكان دەكات بۆ هاوڵاتیانی ناوچەكە.
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, بەمنزیكانە سەردانی ناوچەی كەفائاتی سیدیە دەكات, بۆ ئاگاداربون لەچۆنیەتی پێشكەشەكردنی خزمەتگوزاریەكان و پێشخستنی پرۆژەكانی ژێرخان تیایدا.
نویسنگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٦/١٩