جێگری یەكەم لەگەڵ وەزیری بەرگری دۆسیەكانی كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان و پاراستنی تاوەرەكانی وزەی كارەباو گێڕانەوەی ئەوانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە تاوتوێدەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی دوو شەممە (14ی ئابی 2023), لەمیانی پێشوازیكردنی لە بەرێز سابت عەباسی, وەزیری بەگری, كۆی دۆخی ئەمنیان لەسەرانسەری وڵات تاوتوێكرد, لەگەڵ ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ, لەنێویاندا, پرسی كۆنتڕۆڵكردنی سنورو پاراستنی تاوەرەكانی وزە.
مەندەلاوی, جەختیكرد لەسەر پێویستی چەكداركردنی هێزەكانی سوپا بە تازەترین چەك, بۆ ئەوەی بتوانێت ئەركە پێسپێردراوەكانی لە پاراستنی سەرەوەری و سەقامگیری وڵات جێبەجێبكات, لەگەڵ چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و هەماهەنگی ئەمنیی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ, بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سنورەكان و رێگەگرتن لە پرۆسەی بە قاچاغبردن.
جێگری یەكەم, لەگەڵ وەزیری بەرگری, گفتوگۆی لەبارەی پلانی وەزارەت بۆ پاراستنی تاوەرەكانی وزەی كارەبا كرد, ئاماژەی بەوەشدا, ئەنجومەنی نوێنەران, پشتیوانی هەوڵەكانی وەزارەت و لایەنە ئەمنییەكانی تر دەكات, بۆ پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٨/١٤