جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ سەرۆکی تۆڕی میدیایی عێراق، بەرزکردنەوەی دۆخی کارکردن لە دامه‌زراوه‌ فەرمییەکانی ڕاگەیاندن و، ڕەچاوکردنی هاوسەنگی و هەمەڕەنگی کۆمەڵگاو گواستنەوەی نه‌هامه‌تییه‌كانی‌ هاوڵاتیان و خەمەکانی شەقام تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7/6/2022 د.شاخه‌وان عەبدوڵا لە نوسینگه‌ی‌ فەرمی خۆی لە بەغداد، پێشوازی لە د.نەبیل جاسم سەرۆکی تۆڕی میدیایی عێراق و شاندێکی یاوەری‌ كرد كه‌ له‌كادیره‌كانی‌ تۆڕه‌كه‌ پێكهاتبوون ، له‌دیدارێکدا باسیان لە بابەت و پرسەکانی پەیوەست بە ڕۆڵی میدیا و ئامرازە زۆرەکانی هۆشیاری و ڕێنماییکردنی کۆمەڵگه‌ کرد، هەروەها کاریگەری ئەرێنی گوتاری نیشتمانی لەمیدیای فەرمی و حکومی، وێڕای تاوتوێکردنی ڕێگه‌چاره‌کانی تواناداركردنی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌ركه‌كانی‌ تۆڕەکە کەلەلایەن ژمارەیەک کەناڵ و ڕادیۆ و ڕۆژنامەی ڕۆژانەوە پێکدێت لەئیدارەدانی کارەکانیانداو ، هەوڵی‌ بەردەوامیان له‌بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ و چه‌سپاندنی‌ نەگۆڕە نیشتمانییەکان و پشتیوانیکردنی هەوڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ پته‌وكردنی‌ ئاسایش و سەقامگیری لەوڵاتدا.

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن لەچوارچێوەی قسەکانیدا ته‌ئكیدیكرد “تۆڕی میدیایی عێراقی‌ بەرپرسیارێتییەكی گەورەی لە ئەستۆدایە به‌هۆی‌ بوونی ئاستەنگ و قەیرانەكان، ئەنجوومەنی نوێنەرانیش پشتیوانی و پشتگیری‌ لە كارەكانی تۆڕی میدیایی عێراقی‌ دەكات و، ئاڕاستەکردنی گوتاری‌ میدیایی‌ لەسەر بنەمای یەکڕیزی نیشتمانی بە لەبەرچاوگرتنی هاوسەنگی و هەمەڕەنگی لە کۆمەڵگەی عێراقی و گواستنەوەی نه‌هامه‌تییه‌كانی‌ هاوڵاتیان و خەمەکانی شەقام ” ، هاوكات به‌ڕێزی‌ ئاماژەشیدا بەپێویستی بەردەوامبوون لە چاکسازی و به‌ره‌وپێشبردنی میکانیزمەکانی کارکردن لەسەر ئاستی پیشەیی و وه‌زیفی‌ ناو تۆڕەکە و، دورخستنەوەی تۆره‌كه‌ لە کاریگەری و فشارە سیاسییەکان، بۆ ئەوەی وەک سه‌كۆیه‌كی‌ میدیایی‌ سه‌ربه‌خۆ بمێنێتەوە وخزمەت بە هەموو پێکهاتەکانی گه‌ل بکات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
سێشەممە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢