جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران: مەرجەعییەتی ئاینیی بەڕێز ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە سەقامگیری کۆمەڵگاو ئاراستەکردن بەرەو چاکسازی و ڕەتکردنەوەوی توندڕەوی

د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ۱٠/۲/۲٠۲۲ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغداد پێشوازیکرد لە بریکاری مەرجەعی ئاینی سەماحەتی ئایەتوڵا سەید سادق ئەلحوسەینی ئەلشیرازی، شێخ مەیسەم ئەلعەکایشی لە شاری نەجەف.
لە سەرەتای دیدارەکەدا شێخ مەیسەم پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. شاخەوان عەبدوڵا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربونی لەدەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، دواتر تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و بابەت کرا کە جێی بایەخی هاوبش بوون، لە دیارترینیان پتەوکردنی ڕۆڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانەی بۆ زامنکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دەدرێن لە سەرانسەری وڵات.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەن لەمیانی وتەکانیدا تەئکیدی کرد “مەرجەعییەتی ئاینیی بەڕێز ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە سەقامگیری کۆمەڵگاو ئاراستەکردن بەرەو چاکسازی و ڕەتکردنەوەوی توندڕەوی ،وچەسپاندنی بنەماکانی لێبوردەیی و برایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەلدا”، ڕاشیگەیاند مەرجەعییەتی ئاینی لەعێراق پێگەیەکی تایبەت و پشتیوانییەکی میللی و جەماوەری فراوانی هەیە بەهۆی هەڵوێستە نیشتیمانی و ئینسانییەکانی لەبەرامبەر پرس و پێشهاتەکان لە گۆڕەپانی عێرا

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
پێنج شەممە ۱٠ی شوباتی ۲٠۲۲