جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی‌ نوێنه‌ران پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی شورای‌ سعودیە دەکات

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵە، ڕۆژی شەممە، لە بارەگاکەی خۆی لە باڵه‌خانه‌ی‌ ئەنجومەندا، پێشوازی لە شاندی ئەنجومەنی شورای‌ سعودیە بە سەڕۆکایەتی دکتۆر ئیبراهیم کوڕی محەمەد قەناس کرد.
دکتۆر شاخەوان به‌ خێرهاتنی میوانە بەڕێزەکانی‌ کردو جەختیکڕدەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و شانشینی عه‌رەبی سعودیە چەسپاوەو هەموولایەک ڕێککەوتوون کە ئەم پەیوه‌ندییە پەنجەمور کردنێکە لە پاڵپشتیكردنی هەوڵەکانی دروستکردن و سەقامگیری لەمیانی لیژنە پەڕلەمانیەكانی‌ پەیوەندیداردا، هه‌روه‌ها ئاماژەیدا کە عێراق دەتوانێت ئاستەنگەکان تێپەڕێنێت، له‌ڕێگه‌ی‌ یەکڕیزی و ڕۆیشتن بۆ بنیاتنانی وڵات.
دواتر تاوتوێی‌ بواری‌ سیاسی و ئابوری و ئاسایش و سەقامگیری کراو جێگری سەرۆکی ئەنجومەن داوای لە شاندەکە کرد سەردانە مەیدانیەکان لە پارێزگاكانی‌ عێراقدا ئه‌نجام بدات، بۆ ئاگاداربوون لە ڕۆشنبیری و دابونه‌ریته‌ جۆراو جۆرەکانی‌ گەلی عێراق.
لەلای خۆیەوە سەرۆکی لیژنەی دۆستایەتیی سعودی ــ عێراقی ئیبراهیم کوڕی محەمەد قەناس سوپاسی خۆی پێشکەشکردن بۆ ئەو گەرمیی پێشوازیەو بەخشندەییەی مێوانداریەكه‌و گووتی‌ کە عێراق پێگەو مێژوویەکی کۆنی هەیەو شوێنێکی تایبەت و گرنگی پێدانێکی تایبەتی هەیە له‌لای شانشیندا، سەرەڕای گرنگیی پتەوکردنی ئەو پەیوەندیە، کە ئەوەش بە شێوەیەکی باش لای هەمووان ڕەنگدەداتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران قەڵغانی جیاوازبوون پێشکەش بە سەرۆکی شاندەکە کرد، بۆ نرخدان بەو ڕۆڵەی پێی هەڵدەستێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٩/٩/٢٠٢٣