جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ پیشه‌سازی‌ جه‌نگ ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9/2/2022، چاوی‌ به‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ پیشه‌سازی‌ جه‌نگی‌ به‌ڕێز محه‌مه‌د ساحب ده‌راجی كه‌وت.
له‌ دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ ڕه‌وشی پیشه‌سازی‌ جه‌نگی‌ له‌ عیراق كراو له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ زاملی گوتی كه‌ عیراق ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندی‌ هه‌یه‌ له‌ بواری‌ پیشه‌سازی‌ سه‌ربازی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ پسپۆڕو شاره‌زایه‌كانی‌ نشتیمانی‌ وئه‌مه‌ش ڕێگه‌مان پێده‌دات كه‌ ده‌ست بكه‌ین به‌ قۆناغی پیشه‌سازی‌ سه‌ربازی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ به‌شێك له‌ پێداویستی ده‌زگاكانی‌ ئاسایش، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ تا ئێستا پشت به‌ هاورده‌كردن ده‌به‌ستن بۆ دابینكردنی‌ پێداویستی ته‌قه‌مه‌نی‌، كه‌ ئه‌مه‌ش باری‌ گه‌نجینه‌ی‌ گشتی‌ قورس ده‌كات و بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر تێده‌چێت.
هه‌روه‌ها زاملی‌ داوایكرد یاسای ده‌سته‌ی‌ پیشه‌سازی‌ جه‌نگی كارا بكرێت بۆ به‌هێزكردنی‌ ئاسایش و ئابوری‌ نشتیمانی‌ و ڕه‌خساندنی‌ بوار بۆ تواناكانی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و كاره‌.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/10