جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌مینداره‌كانی‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراقی ده‌كات

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز حاكم زاملی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6 شوبات 2022، له‌ نوسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئه‌مینداره‌كانی‌ تۆڕی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ عیراقی به‌ڕێز جه‌عفه‌ر ئه‌لوه‌نان و ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كات.
له‌ دیداره‌كه‌دا زاملی دوپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕۆڵی‌ ده‌زگای‌ ڕاگه‌یاندن له‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و پاڵپشتیه‌ دارایی و مرۆییه‌ بێت كه‌ بۆی‌ دابینكراوه‌و كار بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ دیارده‌ نیگه‌تیڤه‌كانی‌ بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و هه‌ستكردن به‌ ئازاره‌كانی‌ میلله‌ت، هه‌روه‌ها حشتنه‌ڕوی‌ ڕۆڵی‌ پۆزه‌تیڤی‌ ده‌اموده‌زگاكانی‌ ده‌وڵه‌ت به‌بێ گه‌وره‌كردن و زیاده‌ڕه‌وی‌، هه‌روه‌ها پێشاندانی‌ ڕۆڵی‌ نیگه‌تیڤی‌ ئه‌و ده‌زگایانه‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان.
هه‌روه‌ها زاملی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێوه‌ری‌ سه‌ركه‌وتنی‌ هه‌ر ده‌زگایه‌كی‌ ڕاگه‌یاندن بریتیه‌ له‌ ڕاده‌ی‌ سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ گه‌وره‌ترین ژماره‌ی‌ بینه‌ران، هه‌روه‌ها ئاستی‌ كاریگه‌ری‌ ده‌زگاكه‌ له‌سه‌ریان له‌ڕێگه‌ی‌ به‌رنامه‌كانی‌ و ڕاده‌ی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستیه‌كانی‌ بینه‌ران.

نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٢/٦