بە دەستوەردانی راستەوخۆی جێگری یەكەم.. فرۆكەیەكی سەربازی تایبەت تەرخاندەكرێت بۆ گواستنەوەی یانەی هێزی ئاسمانی بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی خوڵی پاڵەوانەكانی ئاسیا لە تاشقەند
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, لە شوێنی مانەوەی خۆی, پێشوازیكرد لە دەستەی كارگێڕی یانەی هێزی ئاسمانی وەرزشی, بە ئامادەبونی پەرلەمانتار محەمەد نوری.
جێگری یەكەم لەمیانی دیدارەكەیدا لەگەڵ ئەندامانی یانەكە, پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ بەڕێز سابت عەباسی, وەزیری بەرگری ئەنجامداو رەزامەندی وەزیری وەرگرت, بۆ دابینكردنی فرۆكەیەكی سەربازی تایبەت, بۆ زامنكردنی بەشداری یانەی هێزی ئاسمانی لە خولی پاڵەوانێتی پاڵەوانەكانی ئاسیا لە تاشقەندی پایتەخی ئۆزبەكستان.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٣/٩/٢٩