بە ئامادەبونی پارێزگاری بەغدادو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەرخی دوو.. مەندەلاوی سەردانێكی نوێ‌ بۆ ناوچەی كەفائاتی سەیدیە ئەنجامدەدات بۆ بەداواچونی قۆناغەكانی پێشخستنی خزمەتگوزاری ژێرخان تیایدا

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, سەردانێكی مەیدانی نوێی بۆ بەری كەرخ و بە دیاریكراوی ناوچەی كەفائاتی سەیدیە ئەنجامدا, كە بەڕێز محەمەد جابر عەتا, پارێزگاری بەغدادو بەڕێز قەیس ئەلكلابی, بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەرخی دوو یاوەریان كرد.

مەندەلاوی لە سەردانەكەیدا, بەدواداچونی بۆ قۆناغەكانی كاركردن كرد لە ناوچەكە, كە پرۆسەی قیرتاوكردنی رێگاكان و دروستكردنی تۆڕەكانی ئاوەڕۆو پێشخستنی خزمەتگوزارییەكانی ژێرخان, لە كەفائاتی سەیدیە بەردەوامە.

جێگری یەكەم, چاویكەوت بە هاوڵاتیانی ناوچەی كەفائاتی سەیدیە, بۆ گوێگرتن لە داواكاری و پێداویستیەكانیان و, بەڵێنیدا بیگەیەنێتە لایەنە پەیوەندارەكان, بەجۆرێك زامنی جێبەجێكردنی بكرێت, جەختیشكرد لەوەی, رێككەوتن كراوە لەسەر تەرخانكردنی پارچەیەك زەوی لەناوچەكە بۆ دروستكردنی قوتابخانەیەك و هەماهەنگی بەردەوامە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان, بە ئامانجی دابینكردنی تەوای پێداویستیەكانی ناوچەكە لە خزمەتگوزاری.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٣/٨/١٩