بە ئامادەبونی سەرۆكی لیژنەكانی پەرلەمان و سەرۆك و جێگرو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.. لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی كۆنگرەیەكی فراوان بۆ هاوكاری یاسادانان و چاودێری لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا ناڕێكخراوەكان لە هەرێمێكدا دەكات

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی سێ‌ شەممە, سەرپەرشتی كۆنگرەیەكی فراوانی, لەبارەی هاوكاری یاسادانان و چاودێری لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگا ناڕێكخراوەكان لە هەرێمكدا كرد, بە ئامادەبونی سەرۆكی لیژنەكانی (یاسایی, دارایی, پلاندانانی ستراتیجی, هەرێمەكان و پارێزگا نا رێكخراوەكان لە هەرێمدا), سەرۆك و جێگرو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان, كە تیایدا هۆڵی شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس “خودا لێی خۆشبێت” لەناو بارەگای ئەنجومەنی نوێنەران كرایەوە.

مەندەلاوی لەوتەی كردەوەنەی كۆنگرەكەدا جەخیتكرد, كۆنگرەكە قۆناغێكی نوێ دادەڕێژێت لەتەواوكاری نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان, ئامانجی رێكخستن و پێشخستنی میكانیزمەكانی هاوكاریە لەنێوانیان, بە سەرەتای قۆناغێك دادەنرێت كە هەمووان بەشدارن تیایدا بەرەو (هاوبەشی یاسادانانی و چاودێری و نوێنەرایەتی بۆ ئەنجامدانی كارەكان بەشێوەیەكی باشتر).

ئاماژەی بە بایەخی ناوەندێتی بنیادنانی دیدو سیاسەتەكان كرد, لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندیەكانی هەرێم و پارێزگاكان و تایبەتمەندیە یاساییەكانی, بۆ تێپەڕاندنی دۆخی شكستهێنان لە ئەنجامی پەڕینەوە لە ناوەندێتیەكی توندەوە بۆ لامەركەزیەتێكی ئیداری و زامنكردنی سەركەوتن.

لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, راسپاردەی كرد بە كاری هاوبەش لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان, بۆ داڕشتن و جێبەجێكردنی یاسا فیدراڵیەكان, بەتایبەت یاسای بودجەی گشتی, رونیشكردەوە, دەستور پشكی دادپەروەری بۆ هەرێم و پارێزگاكان زامنكردووە, بەجۆرێك بتوانێت ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی رابپەڕێنێت.

مەندەلاوی دوایكرد, حكومەتە خۆجێیەكان پرۆگرامێكی خزمەتگوزاری ویستخواز و واقعی دابنێن, لە ئاست پێداویستی پارێزگاكان و پرۆگرامی حكومەتی فیدراڵی و بەرنامەكانیدا بێت, جەختیشی لە روانینی كردەوە بۆ گەیشتن بە دیدێكی هاوبەش بۆ كاری یاسادانان و چاودێری و نوێنەرایەتی كردن و تێگەیشتن و كاری هاوبەش, بۆ پاراستنی دەسەڵات دەستوریەكان تایبەت و هاوبەشەكانی حكومەتی ئیتحادی و حكومەتە خۆجێیەكان و, كەمكردنەوەی كەلێن و یەكتربڕەكان بۆ نزمترین ئاست,.

ئاماژەشی كرد بەوەی, روونی دیدی سیاسی و یاسادانانی داهاتوو, دەبێتەمایەی گەڵاڵەكردنی پرۆژە یاسای ئەنجومەنی یەكگرتوو و, خستنەڕووی ئامانج و پسپۆڕیەكانی, بۆ ئەوەی بەشداربێت لە تەواوكردنی ژووری یاسادانی دووەم, كە تایبەتەمەند دەبێت بە تەماشاكردنی یاسا فیدراڵیەكان.

 

نوسینگەی راگەیاندنی لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران

٢٠٢٤/٥/٢١