بەیاننامە
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٩/٩ لیژنەی ھەرێم و ئەو پارێزگایانەی ھەرێمێك پێکناھێنن لە ئەنجومەنی نوێنەران، داوا لەسەرجەم پێکھاتەکانی پارێزگای کەرکوک دەکات کە ئارامی بپارێزن و دان بەخۆدابگرن تاوەکو دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی خراپتر نەڕوات، وە دەستورو یاسا سەروەربێت و پەنا بۆ دادگا ببرێت.
ھەروەھا لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە کەوا بردنی دۆخەکە بە ئاراستەیەکی خراپتر خزمەت بە ھیچ لایەک و ھیچ لایەنێکی سیاسی ناکات، بەو پێیەی پارێزگاکە تایبەتمەندی خۆی ھەیەو بەرجەستەی عێراقێکی بچووککراوە دەکات و ئارامی و ئاسایشی پارێزگاکەش واتە ئاسایشی عێراق.
ھەروەھا ڕووداوەکانی ئەم دواییە و ھەبوونی چەند قوربانیەک جێگەی داخە، ئەوەش لە ئەنجامی بڕیاری چۆڵکردنی ئەو شوێنەوە بوو کەوا پێشکەش بە ئۆپراسێۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک کرابوو، لیژنەکە دووپاتی دهكاتهوه کە پێویستە پارێزگاری لە ئارامی و ئاسایش و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی پارێزگای کەرکوک بکرێت و ھاوڵاتیان نەکەنە قوربانی مەترسی کێشمەکێشە سیاسیەکان.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٩/٩