بەیاننامەی لیژنەی کارەباو وزەی پەرلەمان سەبارەت بە بڕانی گشتی سیستەمی کارەبا

لیژنەی کارەباو وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران پێکھێنانی چەند لیژنەیەک ڕادەگەێنێت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ھۆکارەکانی بڕانی کارەبا لە سەرتاسەری وڵات ، ئەمەش یەکەمجار نیە سیستەمی کارەبا تووشی داڕمان و شكست دەبێت، وە لەڕێی ھەندێ زانیارییەوە کە بە لیژنەکان گەیشتووە دەرکەوتووە کە ئاگر لە یەکێک لە وێستگەکانی گواستنەوەی پارێزگای بەسڕە كەوتۆتەوە و بۆتە ھۆکاری پەکخستنی کۆی سیستەمەکە.
لیژنەی کارەبا دووپاتی دەکاتەوە ڕاسپاردەکان ئامادە دەکات دوای ئەوەی لیژنەکان کاری خۆی تەواو دەکات، ڕاسپاردەکانیش لابردنی کەمتەرخەمکاران لە کارەکانیان و لێپرسینەوە لەگەڵیان لە خۆدەگرێت ، ھەروەھا گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی لەوشێوەیە لە داھاتوودا.
لیژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمان جەخت لەسەر داواکارییەکەی بۆ وەزارەتی کارەبا دەکاتەوە کە بەدواداچوون بۆ سەرجەم هێڵەکانی بکات لەماوەی داهاتوودا بۆ ئەوەی ڕوداوی لەو شێوەیە ڕوونەدات.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٧/٢٩