بەیاننامەی لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان لە بابەت ئاگرەکەی حەمدانیەوە
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگووزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان پێدادهگرێت لە سەر لێپرسینەوە له گهڵ هەموو ئەو لایەنانەی کە کەمتەرخەمییان کردووە لە بڕیاردانی فەرمی بۆ کردنەوەی هۆڵی هەیسەم لە شارۆچکەی حەمدانیەی سهر به پارێزگای نەینەواو ئەو بەڵگەنامانەی هەیانە ئاشکرا بکهن، بۆ ئهوهی لایەنی کەمتەرخەم بدرێت بە دادگا.
بەتەمەن سەرۆکی لیژنەو ئەندامە بەڕێزەکان، لەمیانی بەیاننامەکەدا پاش ئەوەی لە بارەگای لیژنەکەدا ئەمڕۆ کۆبوونەوەکەیان بەست، سەبارەت بە ڕووداوی سووتانهكهو دەرئەنجامەکانی، ئەوەی کە بوو هۆی گیان لە دەستدانی سەدان قوربانی لە مردوان و برینداربوان لە هاونیشتمانیەکان، داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری ناوخۆ و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوار کرد، لێپرسینەوە له گهڵ هەموو ئەوانەی کە کەمتەر خەمیان کردووە بكرێت، پسیاریشی كرد لە سهر چۆنیەتی بڕیاردان لەسەر دروستكردنی هۆڵەکە کرد لەلایەن دەستەی گەشتوگوزارەوە، کە ئەوەش بە یەکەم تۆوی بڕیار لە سەردانەکانی دوای ئەو دژمێررێت کە لە سەر ڕۆشنایی ئەوە وەزارەتەکان و لایەنەکانی دیکە بڕیاریان لە سەر داوە.
لیژنەکە ئاماژەی بەوهكرد کە زەویەکە کشتوکاڵیەو موڵکی حکومەتەو هێڵی ڕاکێشراوی کارەبای بە هێز بە تەنیشتی هۆڵەکەدا تێدهپهڕێت، جگه لهوهی كه بەکارهێنانی مادەی(سەندویچ پهنهڵ) خێرا گڕ دهگرێت و هەموو ئەمانە سەرپێچیە بۆ مەرجەکانی سەلامەتی و بێوەیی، کە ئەوەش بەرپرسیەکی گەورە دەکەوێتە ئهستۆی لایەنی جێبهجێكار.
ڕهحمهت و نەمری بۆ شەهیدانی حەمدانیەو خوای گهوره چاکبوونەوەی خێرا بۆ هەموو بریندارەکان بنێرێت و سەبووری و ئارامی به کەسوکارو خۆشەویستانی شەهیدان بدات.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
١/تشرینی یەکەمی/٢٠٢٣