بەیاننامەی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی بەبۆنەی ساڵیادی لە سێدارەدانی شەهید محەممەد باقر سەدر و ساڵیادی تاوانی ئەنفال
لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە نیسانی ۱۹۸۰، ساڵیادی تاوانی لە سێدارەدانی شەهید ئایەتوڵا محەممەد باقر ئەلسەدرە، هەڵسێنەری شۆرشی ئیسلامی لە عێراق و خوشكە زاناكەی شەهید بنت ئەلهودە (رەزای خوایان لەسەر بێت) لەلایەن سهدامی دكتاتۆری عێراقهوه.
لە ۹ی نیسانی ۱۹۸۰، حیزبی بەعس و سەدامی ستەمکار تاوانێکی مێژوویی گەورەیان ئەنجامدا بە کوشتنی شەهید محەمەد باقر سەدر و خوشکەکەی بنت ئەلهودە بەر لە چل و سێ ساڵ لەمەوبەر، چارەنووس وایكرد هاوکات بێت لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبوونیان لەگەڵ نەمانی دەسەڵاتی ستەمکار و کەوتنی ڕژێمە ستەمکارەکەی لە ۹ی نیسانی ۲۰۰۳ یەك بەروار بێت بۆ گۆڕینی لاپەڕەیەکی خوێناوی لە مێژووی عێراقدا.
شەهید سەدر کەسایەتییەکی زانستی و موجاهیدێکی سەرسەختی حەوزهی زانست و زانیاری ئیسلامی بوو كە تەمەنێكی پڕ خەباتی بردبۆسەر لە پێناو ئامانجە ئیسلامیەكاندا.
سەید سەدر نەک تەنها کەسایەتییەکی بێهاوتا بوو لە مێژووی ئیسلامدا، بەڵکو بە سامانێکی بێهاوتا بۆ جیهانی ئیسلامی دادەنرا، بێگومان ئەوەی خوێنی سهدری ڕشتووە، دوژمنی هەموو ئیسلامە.
کاتێک یادی ساڵیادی بە ئازاری ئەم تاوانە دەكەینەوە، ڕێز لە گەورەیی و نەتەوەیی و زانست و دادپەروەری و شۆڕش و جیهادی ئەم زاتە دەگرین. .
شەهید سەدر تەنها زانایەک نەبوو و رۆشتبێ، بەڵکو چەندین تایبەتمەندی تیایدا ئەدرەشایەوە، کە هەریەکەیان بەسە بۆ نیشاندانی گەورەیی و مەزنی ئەم زانایە.
سەدام و دارودەستەكەی بە خراپترین چارەنووس کۆتاییان پێ هات، دەرهەق بەو تاوانانەی لە دژی گەلی عێراق ئەنجامیاندا، هەتا ئەو کاتەی لە ئەشکەوتێکدا بە ڕیسواییەوە دەستگیرکرا، شەهید ئایەتوڵا محەمەد سەدر خۆی بۆ شەهیدبوون ئامادە دەکردو بە باوەڕ و متمانەوە بەرەو پیری رۆشت، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری یەک مەبدەئی بێت، ئەو وەک هێمایەکی بوێری و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەمکاران مایەوە كە تا ئێستا زیندوە لە ویژدانی خەڵکی ئازاد لە سەرانسەری جیهاندا.
هەروەها ئەمڕۆ ساڵیادی تاوانێکی دیکەی بەعس بەبیر دەهێنینەوە، کە ساڵیادی شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدی گەلی کوردە، ئۆپەراسیۆنە ناسراوەکانی ئەنفال کە لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیستەوە لە دژی خەڵکی مەدەنی بێچەک و ژنان و منداڵان و گەنجان و بەساڵاچووان ئەنجام درا، تەنانەت سروشتیش لە ستەم و نادادپەروەری ئەو خوێنڕێژە نێژراوەی عێراق ڕزگاری نەبوو، کوشتن و وێرانکاری لە نێوان هەموو رۆلەكانی گەلی عێراقدا بەرپاكردو دوودڵ نەبووە لە بەکارهێنانی قێزەونترین ڕێگاکانی نادادپەروەری و ستەمکاری بەدرێژایی سی و پێنج ساڵی حوکمڕانی بەعسدا.
ڕژێم پێشینەیەکی مەترسیداری دانا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە دڕندەیی خۆی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە و قەرداغ و ناوچەکانی دیکەی کوردستان هاوشان لەگەڵ وشک كردنی زەنگاوهكانی ئەهوار لە باشووری عێراق و گەیشتن بە وێرانکردنی زیاتر لە ٥،۰۰۰ کێڵگەو گوندو ژێرخۆڵكردنی ۱۸۲،۰۰۰ هاوڵاتی مەدەنی بێچەک بە زیندوویی و ئاوارەكردنی دەیان هەزارو كهس و وێرانکردنی زهوی کشتوکاڵی و گۆڕینی شێوازی ژیان و تاڵانکردنی هەموو موڵکەکانیان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنفالدا.
ئاشكرایه كه ڕژێمی بەعسی فاشیست نەک هەر کوردستانی وێرانکردو جینۆسایدی لە دژی دانیشتوانەکەی ئەنجامدا، بەڵکو زیاتر چووە ناو پاکتاوی نەژادی و ئاوارەبوون و تاوانی دیکەوە.
سڵاو و ڕێز بۆ شەهیدان و قوربانیانی تاوانەکانی ئەنفال
سڵاو لە هەموو ئەو كەسانەی کە قوربانییان داوە لە پێناوی عێراقێکی ئازاددا.
ئەنجوومەنی نۆێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
٢٠٢٣/٤/١٦