بەیاننامەی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان لەسەر پێشنیاری یاسای گرێبەستی حکومەت
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان پێشنیارێکی بۆ یاسای گرێبەستەکانی حکومەت ئامادە کرد، بە مەبەستی ڕێکخستنی ڕێوشوێنەکان بۆ تەواوکردنی گرێبەستە گشتییەکان و بەشە جیاوازەکانی دەوڵەت و دەستپێکردن بە ئامادەکردنی مەرجی تەندەر و ڕیکلامکردن و دیاریکردنی ئەو دەستەیەی کە کردنەوە و شیکردنەوەی پێشکەشکردن و تەندەرەکان ئەنجام دەدات و دیاریکردنی پێوەرە بابەتییەکان کە لە هەڵسەنگاندنی پێشنیارەکان و ئاماژەکردن و جێبەجێکردنی گرێبەستەکاندا هەڵگیراون و میکانیزمی چارەسەرکردنی ئەو ناکۆکییانەی کە لە گرێبەستە گشتییەکانەوە سەرچاوەیان گرتووەو دانانی چوارچێوەیەکی یاسایی و تەکنیکی دروست بۆ ئەم ڕێوشوێنانە، بۆ دڵنیابوون لە یەکسانی و شەفافیەت لە تەندەری گشتیداو دروستکردنی ژینگەیەکی پێشبڕکێکار، کە تێیدا هەموو ڕکابەرەکان لەسەر یەک ئاست وەستاون بەبێ جیاکاری و پەسەندکردن، بۆیە داوا لە حکومەتی عێراق و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین هاوکاری لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان بکەن بۆ یاسادانانی ئەم یاسایە، کە هەنگاوێکە بەرەو ڕاستکردنەوەی ڕێگا وکەمکردنەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی لە ڕێگەی ڕێکخستنی یاسایی گرێبەستەکانی حکومەت بە شێوەی یاسا .
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٢٨ / ٣ / ٢٠٢٤