بەڕێز مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی فراوانی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەکان دەکات بە ئامادەبونی وەزیری گواستنەوە

بەڕێز موحسین مەندەلاوی، لەشوێنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی یەک شەممە، سەرۆکایەتی کۆونەوەیەکی فراوانی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندیەکانی کرد، بە ئامادەبونی زەهرە بەجاری، سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامەکانی، کە تیایدا بەڕێز رەزاق محێبس، وەزیری گواستنەوەو بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی هێڵی ئاسمانی عێراق میوانداری کرابون.

لەکۆبونەکەدا، تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسیەی تایبەت بە هێڵی گواستنەوەی ئاسمانی و گرێبەستەکەی کرا لەگەڵ کۆمپانیای راسپێردراو بە بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری زەمینی و، هۆکاری دواکەوتنی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی چاککردنی فرۆکەکانی (Airbus) و(Boeing)، وێڕای تاوتوێکردنی پرۆژە گرنگەکانی وەزارەتەکە.

مەندەلاوی، جەختیکرد لە بایەخی هەماهنگیکردنی هەوڵەکان لەنێوان لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمان و وەزارەتی گواستنەوەو، ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاو پێشنیازەکان لەسەر ئاستی پەرلەمانیی، بۆ پێگەیاندنی پڕۆژە یاساکانی پەیوەست بە کاری وەزارەتەکە.

 

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٢/١١