بۆ بەجێهێنانی بانگهێشتنامەیەكی فەرمی.. شاندی پەرلەمانیی بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەگاتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا

شاندنی عێراق بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, بەیانی رۆژی چوارشەممە, گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.

بڕیاڕە شاندەكە لەسەردانەكەیدا, كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت, زنجیرەیەك گفتوگو و دیداری دووقۆڵی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی توركیا ئەنجامبدات, بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیەی گرنگ لەنێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ, بەتایبەت دۆسیەی ئاو و ئاسایش و ئابوری و چالاككردنی پەیوەندیە دووقۆڵیەكان لە ئاستە جیاوازەكان.

نوسینگەی راگەیاندن
لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران
٢٠٢٤/٤/١٧