به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی بڕگه‌كانی یاسای ئاسایشی خۆراك و خستنه‌ڕوی بۆ ده‌نگدا له سبه‌ینێدا.. به ئاماده‌بونی وه‌زیری كاره‌باو كادیرانی پێشكه‌وتوی ئه‌و وه‌زاره‌ته، زاملی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی كرد
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ـی ئایاری 2022، حاكم زاملی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لیژنه‌ی دارایی كرد، به ئاماده‌بونی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی، سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا به‌ڕێز عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌باو كادیرانی پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌ته‌كه ئاماده‌ییان هه‌بو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێداویستییه داراییه‌كان كرا كه رۆڵی ده‌بێت له زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی وزه له‌گه‌ڵ كۆتا دهستكاریكردنهكانی یاسای پشتیوانی له ناكاوی ئاسایشی خۆراك و خستنه‌ڕوی له دانیشتنی سبه‌ینێ شه‌ممه به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ری.
زاملی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، له یاسای ئاسایشی خۆراكدا، ته‌رخانكردنی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با فه‌راهه‌م بكرێت به‌و شێوه‌یه‌ی بتوانرێت سه‌رجه‌م شایسته‌كانی كڕینی غازی هاورده‌كراو بدرێت و وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه به گه‌ڕ بخرێت، داواشیكرد وه‌زاره‌ته‌كه چاو بخاته سه‌ر ده‌سته‌به‌ر و به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ.
جێگری یه‌كه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یاساكه دانی سه‌رجه‌م شایشته‌ی پترۆدۆلاری پارێزگا وه‌به‌رهێنه‌كانی نه‌وت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، له‌گه‌ڵ زیاده‌ی بڕه پاره‌ی پێویستی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و پسوله‌ی خۆراك له په‌نای شایسته‌كانی جوتیاران و كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، هاوكات ته‌رخانكردنی زیاتر بۆ ئه‌و پارێزگایانه ره‌چاو ده‌كات پێویستییان به خزمه‌تگوزاری هه‌یه، هێماشی بۆ پێویستی به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كرد سه‌باره‌ت به بڕگه‌كانی یاساكه تا گره‌نتی ئه‌وه بكرێت له داهاتودا تانه‌ی لێنه‌درێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
٢٠٢٢/٥/١٣