به بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیەوە لیژنەی ڕۆشنبیری پەڕلەمان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات
لیژنەی ڕۆشنبیری و گەشتو گوزارو شوێنەوارو ڕاگەیاندنی پەڕلەمان پیرۆزبایی لە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق کرد، بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیەوە.
بەڕێز بەتەمەن سەرۆکی لیژنەکەو ئەندامە بەریزەکان وتیان كه ناونانی سێیەم ڕۆژی تشرینی یەکەم بە جەژنی نیشتمانی لە کۆماری عێراق، ئەوەی کە لیژنەکە لە خولەکانی پێشوودا هەوڵی بۆ بنجدا کوتانی داوه، كه بریتیە لە یادی سەربەخۆیی عێراق لە ڕژێمی دەستبەسەرداگرتنیداو بە یەکەم وڵاتی عهرەبی دادەنرێت کە چووەتە نێو کۆمەڵەی نەتەوەکانەوە له ساڵی١٩٣٢، ئەمەش بە بۆنەیەكی نیشتمانی پیرۆز دادەنرێت لە عێراقدا پاش ٢٠٠٣.
لیژنەکە داوای وەبەرهێنانی ئەم بۆنهیه کرد، بۆ بنجداکوتانی بنهماكانی یەکبوونی نیشتمانی و برایەتی و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری خۆشەویستی و ئاشتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکان و توێژەکانی گەلدا.
ههروهها لیژنه دووپاتیكردهوه كه ڕۆڵەکانی عێراق خۆ ڕاگر دەبن، هەرچەندە ناڕەحەتیەکان هەوڵبدەن بەسەریاندا زاڵبێت، چونکە مێژووەکەی و قووڵاییەکەی کە درێژ دەبێتەوە بۆ پتر لە ٧٧٠٠ ساڵ و ناتوانرێت بشکێنرێت لەلایەن دوژمنان و ئەوانەی بۆ هەلدەگەڕێن له دژی و عێراق خۆ ڕاگری و ئارام و ڕاستبوو نەوەی خۆی چەسپاندووە، پاش ئەوەی پێش سەدان ساڵ مەغۆلیەکان و لەدواییدا تیرۆرەکانی داعش هەوڵیاندا بۆ ئەوەی بیڕوخێنن، بەڵام عێراقیەکان بە ئەوپەڕی سەرکەوتوانە سەرکەوتنیان بهدهستهێناو بهرامبهر ئەو هەڵمەتە دڕندانەداو ئێستا عێراق بە هێزێکی کاریگەری ناوەند مایەوە لە ناو هەرێم و وڵاتانی عهرەبی و نێودەوڵەتیەکاندا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٣/تشرینی یەکەمی/٢٠٢٣