به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كانی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی ئیمامی حوسه‌ین كوڕی عه‌لی باوكی ئازادییه‌كان و سه‌روه‌ری لاوانی به‌هه‌شت سڵاوی خوایان لێبێت
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان گه‌رمترین پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان( د.خ) و زه‌هرای كچی و ئیمامه بێ هه‌ڵه‌كان ده‌كات سڵاوی خوایان لێبێت و هه‌روه‌ها موسڵمانانی هه‌موو جیهان به‌بۆنه‌ی یادی شۆڕشی حوسه‌ینی نه‌مره‌وه شۆڕشی راستی به‌سه‌ر درۆ و چاكسازی گه‌نده‌ڵی و ئایین به‌سه‌ر كوفر‌و بێدینیدا و دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر سته‌م و سته‌مكاری و كه سه‌روه‌رمان ئیمامی حوسه‌ین وبراكه‌ی ئه‌لعه‌باس و كوڕه‌كانی و به‌شێك له‌هاوڕێكانی تیایدا شه‌هیدبوون لێره‌وه تاڕۆژی زیندووبونه‌وه جوانترین و پیرۆزترین سڵاویان لێبێت.
خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت ( وَڵا تَحْسَبَنَّ اڵّذِینَ قُتِلُوا فِی سَبِیلِ الڵّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْێا‌ء عِنْدَ رَبِّهِمْ یُرْزَقُونَ”)
لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان له‌كاتێكدا كه‌ئه‌م شۆڕشه نه‌مرییه به‌هه‌موو ئازاره‌كانیه‌وه وه‌بیردێنێته‌وه كه رێحانه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ی تیا شه‌هیدكرا ، داوا له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی و كۆمه‌ڵگای عێراقمان به‌تایبه‌تی ده‌كات سود له‌و شۆڕشه مه‌زنه و وانه وپه‌ندی لێ وه‌ربگرێت كه‌گرنگترین وانه‌ی قوربانی وه‌فاداری و شه‌هیدبوونه له‌پێناوی خودا دا و پته‌وكردنی به‌های ئه‌خلاقییه لای مرۆڤ كه‌به‌رزیده‌كاته‌وه بۆ به‌رزترین ئاستی ئیمان و باوه‌ڕ و نزیكردنه‌وه‌ی له‌یه‌زدانی مه‌زن و دوریده‌خاته‌وه له سته‌م و خراپه‌كاری و ناپاكی و خۆشه‌ویستی بۆ دونیا و گوناه و خراپه‌كاری تانه‌كه‌وێته به‌رئه‌وه و له ئاژه‌ڵ نزمتربێت و رێی خۆی وون بكات .
مردنی به‌درۆخستۆته‌وه چونكه حوسه‌ین نه‌مره
به‌تێپه‌ڕبوونی كاتیش یادكردنه‌وه‌ی زیندوده‌بێته‌وه
هاوكات لیژنه‌ی ئه‌وقاف و خێڵه‌كان داوا له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی و زانا ئاینیه مه‌زنه‌كان ده‌كات له‌م یاده‌پڕئازاره‌ی له‌دڵی موسڵمانان و هه‌موو رۆڤایه‌تیدا یه‌كڕیزبن و دژی دووبه‌ره‌كی دیار و شاراوه‌بن ,ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌یه‌كخستنی وشه و هه‌ڵوێسته كه ئیمامی حوسه‌ین سڵاوی خوای لێبێت خۆی به‌ختكرد و شه‌هید بوو له‌پێناویدا و میهره‌بانبون له‌گه‌ڵ خوَتدا به‌نرخترین ئامانجی میهره‌بانیه و جارجاره دیارده‌ی نائاسایی به‌لاڕێدان سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌بیانوی ئازادی ڕاده‌ربڕین ، هه‌مومان له‌به‌رده‌م یه‌زداندا لێی به‌رپرسین (بیان وه‌ستێنن ئه‌وان به‌رپرسن لێی )
له‌كۆتاییدا سڵاوتان لێبێت ئه‌با عه‌بدوڵا و له‌وانه‌ش له‌ته‌كدا شه‌هیدبوون ئێمه نامێنین و شه‌وو رۆژ ده‌مێنێته‌وه و داواش له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌كه‌ین پایه‌ی ماته‌مینه‌كان زیادبكات و زیاره‌تكارانیش بپارێزێت و به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و له‌رۆژی مه‌حشه‌ردا له‌گه‌ڵ ئیمامی حوسه‌ین و كه‌سوكاری كۆمان بكاته‌وه .