به‌مه‌به‌ستی‌ تاوتوێكردنی‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ توركیا لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌ په‌له‌ی‌ ئه‌نجامدا به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانتار عامر ئه‌لفایز سه‌رۆكی‌ ته‌مه‌ن و ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامه‌كانی‌ به‌پێی‌ ئه‌وداوایه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاڕاسته‌ی‌ كردبوون بۆ تاوتوێكردنی‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ توركیا بۆ سه‌ر هاوینه‌هه‌واری‌ په‌رخ ی‌ گه‌شتیاری‌ له‌پارێزگه‌ی‌ دهۆك كه‌ ژماره‌یه‌ك شه‌هید وبریندار له‌هاوڵاتیانی‌ سیڤيڵی‌ لێكه‌وته‌وه‌.
بۆ هه‌مان مه‌به‌ست لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی‌ ئاسایش وبه‌رگری‌ ئه‌نجامده‌دات بۆ ئاماده‌كردنی‌ راسپارده‌ی‌ پێویست و هاوكات به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری‌ رێوشوێنی‌ پێویست.

فه‌رمانگه‌ی‌ راگه‌یاندن
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
24 ی‌ ته‌مموزی‌ 2022