به‌سه‌رۆكایه‌تی زاملی.. لیژنه‌ی دارایی میوانداری وه‌زیری كاره‌باو بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌كات
ڕۆژی هه‌ینی 13/5/2022 به‌ڕێز حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی كرد به ئاماده‌بونی به‌ڕێز حه‌سه‌ن كه‌عبی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، كه تیایدا میوانداری به‌ڕێز عادل كه‌ریم وه‌زیری كاره‌با و وه‌فدی هاوڕێی كرا سه‌باره‌ت به‌زانینی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌و شایسته داراییه‌كانی كڕینی غازی هاورده‌كراو.
جێگری یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی لیژنه‌ی دارایی به‌رزنرخاند له ته‌واوكردنی یاساكه به به‌شێوازێكی نمونه‌یی، به‌و هیوایه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی بڕگه‌كانی بدرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی له‌دانیشتنی داهاتوودا.
لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری كاره‌با تاوتوێی پێداویستییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كرد له غازی هاورده‌كراو كه بڕی به‌رهه‌مهێنانی وزه زیاد ده‌كات و یه‌كه له‌كار وه‌ستاوه‌كانی كاره‌باش دهخاتهوهگهڕ، هه‌روه‌ها بڕی پێویستیی فیعلی بۆ به‌شداریكردن له زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی (مێگاوات) بۆ گه‌یاندنی ته‌زوی كاره‌با بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، وێڕای قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر عێراق، له‌گه‌ڵ خسته‌به‌رباسی پلانی وه‌زاره‌ت به ئامانجی زیادكردنی پاره‌ی ته‌رخانكراوی پێویست له یاسایی پشتیوانیكردنی خێرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری گشتی دانه‌وێڵه‌و به‌ڕێوبه‌ری گشتی خۆراك له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی بڕی فیعلی گه‌نم و جۆی عه‌مباركراوی تاوتوێكرد له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی سالاَنه بۆ بازرگانی گه‌نم و ته‌رخانكردنی بڕی پاره‌ی پێویست بۆ گه‌نمی هاورده‌كراو و ناوخۆ و دیاریكردنی نرخی بنه‌ڕه‌تی و پێدانی شایسته‌كانی جوتیاران، وێڕای باسكردنی پێویستیی فیعلی وه‌زاره‌ت به پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ دابینكردنی ماده‌كانی ناو فۆرمی خۆراك به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی داوایكرد، وه‌زاره‌تی بازرگانی پێویستییه‌كانی و چۆنیه‌تی خه‌رجكردن به‌تێروته‌سه‌لی، به‌ژماره و نوسراو پێشكه‌ش بكات، له‌گه‌ڵ ته‌واوی كاروباره‌كانی په‌یوه‌ست به دابینكردنی ماده‌كانی ناو فۆرمی خۆراك و شایشتهكانی جوتیاران.
لیژنه‌كه گوێبیستی قسه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی پلانادان بوو سه‌باره‌ت به دابینكردنی بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو له‌چوارچێوه‌ی بڕگه ئاماژه‌پێكراوه‌كان له یاسای پشتیوانی خێرا بۆ زامنكردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی ته‌رخان و خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن
13/5/2022