به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی‌ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی‌ سیاسی‌، سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت

به‌ئاماده‌بوون و سه‌رپه‌رشتی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق , ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9/14/ 2023 , سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی‌ سیاسی‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا .

له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێزی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ باسی‌ له‌گرنگی‌ رۆڵی‌ ئه‌م لیژنه‌ په‌رله‌مانییه‌و كاره‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ كرد، له‌ پێشكه‌شكردنی‌ پشتیوانی‌ به‌ دواداچوونی بۆ رێوشوێنه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ به‌رامبه‌ر خێزان و خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و، دابینکردنی مافەکان ئه‌م توێژه‌، كه‌ بە خوێنی‌ رۆڵه‌كانی‌ قوربانی‌ گه‌وره‌ی‌ داوە.

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ، دواتر سه‌رپه‌رشتی‌ میكانیزمی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌كه‌ی‌کرد له‌ كه‌شێكی‌ دیموكراسی‌ و بەدیهێنانی نیسابی‌ یاسایی‌ ئاماده‌بوون لەئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌و پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌كه‌ كرد و هیوای‌ خواست، سه‌ركه‌وتووبن له‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌رپرسیارێتی‌ و ئه‌ركه‌كانی‌ یاسادانان و چاودێریكردندا .

سه‌رۆكایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانی‌ سیاسی‌
1. په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن سالم سه‌رۆكی‌ لیژنه‌
2. په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌لجبوری‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌
3. په‌رله‌مانتار شوان محه‌مه‌د جێگری‌ دووه‌می‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
پێنج شه‌ممه‌ 14 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2023