به‌ئاماده‌بونی‌ دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا و سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ وڵاتانی‌ جیهان ، كارو چالاكییه‌كانی‌ دانیشتنی‌ گوێگرتنی‌ په‌رله‌مانیی له‌باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان – نیویۆرك دەستیپێکرد

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، ئاماده‌بوو له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ فراوان، به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ به‌ڕێز دینیس فرانسیس، سه‌رۆكی‌ كۆمكاری‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و خاتوو تۆلیا ئه‌كسۆن، سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، كه‌ له‌باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌كاتی‌ نیویۆرك، لە ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، له‌ چوارچێوه‌ی‌ دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانیی بۆ تاوتوێكردنی‌ (پێداویستییه‌كان بۆ ئاینده‌یه‌كی‌ ئارام )، به‌ به‌شداری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانه‌كانی‌ وڵاتانی‌ جیهان.

شایه‌نی‌ باسه‌، هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ كاره‌كانی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ هه‌میشه‌یی‌ كۆماری‌ عێراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك ئاماده‌بوو.

 

نوسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق

باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان – نیویۆرك

8 ی‌ شوباتی‌ 2024