ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری وەزیرانی دەرەوەو سەرچاوە ئاوییەكان و داد دەكات بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو
ئەنجومەنی نوێنەران, لە دانیشتنی چواردەیەمینیدا, كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی ئەنجومەن بەڕێوەچوو, رۆژی سێ شەممە, میوانداری وەزیرانی دەرەوەو سەرچاوە ئاوییەكان و دادی كرد, بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو لە عێراق.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر زیادكردنی بڕگەیەكی نوێ بۆ خشتەی كارەكان, سەبارەت بە ژمارەی راوێژكاران لە ئەنجومەنی نوێنەران و دیاریكردنیان بە شەش راوێژكار, پاڵپشت بە یاسای رێكخستنی كاری راوێژكاران ژمارە (3) بۆ ساڵی 2023.
لەلایەكی ترەوە, سەرۆكی ئەنجومەن بە خێرهاتنی بەڕێزان وەزیرانی دەرەوەو سەرچاوە ئاویەكان و دادو كاردێرانی پێشكەوتوی یاوەریانی كرد, بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی ئاو, كە لەسەر بانگهێشتی پەرلەمانتاران و لیژنە پەیوەندارەكان ئامادەبوان, بۆ ئاگاداربوون لە رێوشوێنەكانی حكومەت سەبارەت بەو قەیرانە.
لای خۆیەوە, فوئاد حسێن, وەزیری دەرەوە, باسی لە كۆمەڵێك ئاستەنگ كرد كە روبەڕوی عێراق بووەتەوە, لەوانە, گۆڕانكاری كەش و هەواو بەرزبونەوەی پلەی گەرما, كە بووەتە هۆی وشكبون و بە بیابانبون و كاریگەری لەسەر كەمبونەوەی ئاو لەوڵاتانی سەرچاوەی روبارەكان داناوە, وێڕای ئەو كێشانەی سیاسەتی حكومەت و دەستوردانی مرۆڤ دەیانخولقێنێت.
بەڕێز عەون زیاب. وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان, قسەی كرد لەبارەی ئەو رێوشوێنانەی وەزارەت گروتویەتیەبەر, سەبارە بە قەیرانی ئاو لە سەختترین وەرز كە عێراق پیایداتێپەڕبووە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو, لە ڕێی ئەنجامدانی دیاری فەرمی لەگەڵ لایەنی توركی و ئێرانی, بۆ كاركردن لەپێناو بەردەوامیی بەردانەوەی ئاو, بە بەردانەوەی ئاو بۆ شەتولعەرەبیش و گرتنەبەری رێگاچارەی گونجاو, لەڕێی تیمێكی پیشەیی بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ توركیا, سەبارەت بە زیادكردنی بەردانەوەی ئاو.
لای خۆیەوە, بەڕێز خالید شوانی, وەزیری داد, هەندێك بەڵگەنامەی یاسایی تایبەت بە رێككەوتن و پرۆتۆكۆلە واژوكراوەكانی نێوان عێراق و توركیا خستەڕوو, كە تایبەت بە ڕێكسختنی ئاو, لەوانە, پەیماننامەی دۆستایەتی و دراوسێتی باش ساڵی 1946 لەنێوان عێراق و توركیا, كە لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوكراوەتەوە.
لە كۆتایی دانشتنەكەدا, كە دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا, جێگری سەرۆكی ئەنجومەن سەرۆكایەتی بەشێكی كرد, پێشنیازی كرد بە پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەشی پەرلەمانیی پەیوەندیدار بۆ بە دواداچون بۆ هۆكارەكانی قەیرانی ئاو و دیاریكردنی ئەو بەرپرسیارێتیەی دەكەوێتە سەرشانی ئەنجومەنی نوێنەران, بەوشێوەیەی هاوكاربێت لە كەمكردنەوەی قەیرانەكە, لەڕووی داڕشتنی یاساوەبێت یاخود چاودێرییەوە.
دواتر بڕیاردا دانیشتنەكە هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
12ی ئەیلولی 2023