ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی سبەینێدا لەسەر داوای سەرۆکی حکومەت میوانداری سەرۆکوەزیران دەکات

لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداری ئەندازیار محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، لەسەر داوای خۆی، بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەت کە کاریگەرییان لەسەر ڕەوتی کاری حکومەت هەیە.
ئەم میواندارییە لە چوارچێوەی پەرۆشی ئەنجومەندا دێت بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و تاوتوێکردنی بابەتە گرنگه‌كان، لەوانە دۆسیه‌ ئەمنییەکان، ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتیەکان، جگە لە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی .
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران هیوادارن ئەم کۆبونەوەیە بەشداربێت پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، بەشێوەیەک كه‌ خزمەت بە بەرژەوەندی گەل بکات و بە ئاواتەکانیان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان بگات.

نوسینگەی ڕاگەیاندن
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤