ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای پشووە فەرمیەكان و هەمواری یاسای كۆمیسیۆن دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی چوارشەممە, دانیشتنی بیست و شەشەمینی, بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەبری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبوونی (167) پەرلەمانتار رێكخست.

لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر پێشنیازی یاسای هەمواری دووەمی, یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ژمارە (31) بۆ ساڵی 2019, كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا.

دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانی, كە هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە, دواخرا, كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا.

بەڕێز موحسین مەندەلاوی, فەرمانیكرد بە پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانیی بۆ تەماشاكردنی تێبینی پەرلەمانتاران و گەیشتن بە داڕشتنێكی كۆتایی, بۆ دەنگدان لەسەر یاساكە.

دواتر ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسای پشووە فەرمیەكان, كە لەلایەن لیژنەكانی ئەوقاف و خێڵەكان , یاسایی , رۆشنبیری و گەشتوگوزارو راگەیاندن, پێشكەشكرا.

پاشان بڕیاردرا دانیشتنەكە هەڵبگیرێت

 

ئەنجومەنی نوێنەران

فەرمانگەی راگەیاندن

22ی ئایاری 2024