ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای هاوكاری یاسایی دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران, رۆژی دوو شەممە, دانیشتنی سێیەمی لە وەرزی یاسادانانی یەكەم, لە ساڵی یاسادانانی سێیەم, لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم, بە سەرۆكایەتی بەرێز موحسین مەندەلاوی, لە شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی (171) پەرلەمانتار رێكخست, بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هاوكاری یاسایی و, خوێندنەوەی ژمارەیەك پرۆژە یاسا.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەستیكرد بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هاوكاری یاسایی, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و مافی مرۆڤەوە پێشكەشكرا.
بەڕێز موحسین مەندەلاوی, لەشوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, فەرمانیكرد بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسای بەرامبەر هەموو ئەوانەی, خراپەركاری بەرامبەر دامەزراوەی یاسادانان و لیژنە پەرلەمانیەكان دەكەن.
دواتر ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای سزادانی ژمارە (111) بۆ ساڵی 1969 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا.
هاوكات ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر پرۆتۆكۆلی هەمواری هەردوو مادەی (50)و(56) لە رێككەوتنی فرۆكەوانی مەدەنی بۆ ساڵی 1944 تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوە پێشكەشكراوە.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای خوێندنی زانكۆی حكومی تایبەت تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیەوە پێشكەشكرا.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
29 كانونی دووەمی 2024