ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی بۆ کریکاران دەدات

ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنی بیست و شەشەمینی خۆیدا، کە رۆژی چوارشەممە بەسەرۆکایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 193 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەستیکرد بەدەنگدان لەسەر پڕۆژەی یاسای خانەنشینی و دڵنیایی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران.

ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر مادەی 35 لەکۆی 110مادەی یاساکە، دواتر بڕیاریدا لەدانیشتنی داهاتوودا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە دەستپێبکاتەوە.

دواتر بڕیاریدا دانیشتنەکە هەڵبگرێت

فەرمانگەی راگەیاندن
ئەنجومەنی نوێنەران

10 ئایاری 2023