ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسایەك دەدات و خوێندنەوەی 4 پرۆژە یاساش لەنێویاندا هەڵبژاردنی پارێزگاكان تەواو دەكات
ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنی دەیەمیدا, كە ڕۆژی شەممە بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی 194 پەرلەمانتار بەڕێوەچوو، دەنگیدا لەسەر هەمواری یاسای كۆلێژی ئیمام ئەعزەم و خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێكردنی چوار یاسای تەواوكرد.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر جێگیركردنی بەڕێز كامیل كەریم دلێمی لەپۆستی سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمارو بەڕێز محەمەد نوری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێز كازم رەسن بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن و بەڕێز فەهد رەسوڵ جەواد بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران, دوای زیادكردنی بڕگەی دەنگدان لەكارەكانی دانیشتنەكەدا.
دواتر ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری سێیەمی كۆلێژی ئیمام ئەعزەم ژمارە (19)بۆ ساڵی (1997) كە لەلایەن هەردوو لیژنەی ئەوقاف و هۆزەكان و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستییەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێی پێشنیازی یاسای هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان و قەزاكان ژمارە(12)بۆ ساڵی(2018)تەواوكرد، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسایی و, هەرێم و پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەهەرێمدا پێشكەشكرا.
هاوكات ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای هەمواری فەرمانی ژمارە (15)بۆ ساڵی(2004)لەبارەی تاپۆكردنی زەوی نیشتەجێبون بۆ كارمەندانی كۆمپانیای پاڵاوتگەی ناوەڕاست/دورە (كۆمپانیای گشتی) تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی نەوت و غازو سامانە سروشتییەكانەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبای ژمارە(53)بۆ ساڵی(2017)تەواوكرد، كە لەلایەن لیژنەی كارەباو وزەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی پشتیوانی پرۆژە بچوكەكانی پەیداكردنی داهاتی ژمارە(10)بۆ ساڵی(2012)تەواوكرد، كە لەلایەن هەردوو لیژنەی كارو ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و داراییەوە پێشكەشكرا.
دواتر دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو هەڵگیرا.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
4ی ئازاری 2023