ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر كۆی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی دەدات
ئەنجومەنی نوێنەران, لەدانیشتنی سی و یەكەمینیدا, كە ئێوارەی رۆژی یەك شەممە بە سەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی (229) پەرلەمانتار بەڕێوەچوو, دەنگیدا لەسەر كۆی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی كۆماری عێراق بۆ ساڵەكانی (2025،2024،2023).
لەلایەكی ترەوە, ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی بۆ راپۆرتی پێشنیازی یاسای هەمواری دووەمی یاسای ئاڵوگۆڕی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ژمارە (6) بۆ ساڵی (2006) كرد, كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا, دوای ئەوەی خرایە چوارچێوەی خشتەی كارەكانی ئەنجومەن.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
12/6/2023