ئەنجومەنی نوێنەران دەستدەكات بە تاوتوێكردنی پڕۆژ یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی

ئەنجومەنی نوێنەران ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە بیستەمین دانیشتنی بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئامادەبونی 198 پەرلەمانتار ڕێكخست, بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرت و تاوتوێكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەكانی(2023-2024-2025).

لیژنەی دارایی ڕاپۆرتەكەی لەبارەی دیدگای بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەكانی(2023-2024-2025) خوێندنەوە، هاوكات هەردوو لیژنەی پشتیوانی, لیژنەی پلاندانانی ستراتیجی و ڕاژەی فیدراڵی و لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی ڕاپۆرتی تایبەتیان بە پڕۆژە یاسای بودجە خوێندەوە.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بەكراوەیی بهێڵدرێتەوەو كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ دەستپێبكاتەوە بۆ تەواوكردنی تاوتوێی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی.

 

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
17ی نیسانی 2023