ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی سێ‌ یاسا تەواو دەكات و لیژنەی ئاسایش و بەرگری رادەسپێرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە راستیەكان لە كەركوك

ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی دوانزەیەمیدا, لەوەرزی یاسادانانی دووەم بۆ ساڵی یاسادانی دووەم, لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم, كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی (182) پەرلەمانتار بەڕێوەچوو, رۆژی شەممە خوێندنەوەو تاوتوێكردنی سێ‌ یاسای تەواوكرد.
لە سەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دڵنیایی لەسەر بەرپرسیارێتی كەسێتی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە (47) بۆ ساڵی 1990 دواخست, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسای و داراییەوە پێشكەشكرا, لەسەر داوای هەردوو لیژنەكە.
ئەنجومەن, دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای چارەسەركردنی ماوەی وەرگرتنی داواكارییەكان دواخست, كە لەدەقی یاسای ژمارە (13) بۆ ساڵی 2016 هەمواری یەكەم, بۆ یاسای خاوەندارێتی بەڵگەنامە كە هەڵگری ناوی خوازراوە بۆ كۆچبەران و كۆچپێكراوان ژمارە (79) بۆ ساڵی 2012, كە لەلایەن لیژنەكانی, یاسایی و هەرێمەكان و پارێزگا ناڕێكخراوەكان لەهەرێم و مافی مرۆڤەوە پێشكەشكرا.
ئەندامانی ئەنجومەن لە دانیشتنەكەدا, تاوتوێی ڕێگاچارەكانی سەقامگیری دۆخی ئەمنیان كرد لە پارێزگای كەركوك و داواكردن بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
لەوبارەیەوە, سەرۆكی ئەنجومەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری راسپارد بۆ سەردانیكردنی كەركوك و لێكۆڵینەوە لەراستیەكان, سەبارەت بەو روداوانەی رویانداو راپۆرتەكەیان بخەنە بەردەم ئەنجومەن, وێڕای ئاڕاستەكردنی لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ میوانداریكردنی وەزیری دارایی حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان, بۆ ئاگاداربوون لە وردەكاری داهاتە نەوتیەكان و شایستە داراییەكانی هەرێم.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پاراستن لە زیانەكانی توتن تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای تەندروستی دەرونی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای دەستبەسەراگرتنی ماڵە گوازراوەو نەگوازراوەكانی سەرانی رژێمی پێشوی ژمارە (72) بۆ ساڵی (2017) تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەكانی دارایی و كۆچ و كۆچبەران و ئاشتەوایی كۆمەڵگاوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسایی هەمواری یەكەمی یاسایی میداڵی ئازایەتی ژمارە (15) بۆ ساڵی (2012) تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەكانی, یاسایی و ئاسایش و بەرگری و رۆشنبیری و گەشتوگوزارەو راگەیاندنەوە پێشكەشكرا.
دواتر دانیشتنەكە بۆ رۆژی دوو شەممەی داهاتوو هەڵگیرا

ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
9ی ئەیلولی 2013