ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی سێ پرۆژە یاسا تەواو دەكات
ئەنجومەنی نوێنەران, لە دانیشتنی نۆیەمی, وەرزی دووەمی یاسادانی ساڵی دووەم, لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن, رۆژی دووشەممە, بە سەرۆكایەتی بەڕێز موحسین مەندەلاوی, جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی 172 پەرلەمانتار, خوێندنەوەی سێ پرۆژە یاسای تەواوكردو دەستیكرد بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان.
لەسەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگیدا لەسەر دامەزراندنی بەڕێز ئیحسان یاسین شاكر عەوادی, بە بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران, دوای رەزامەندی ئەنجومەن, بە زیادكردنی بە بڕگەیەك لە خشتەی كاری دانیشتنەكانی.
ئەنجومەن, دەستیكرد بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان و خاوەندارێتی و مافی مامەڵەكردن پێیانەوە, بۆ دەرچوانی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری, كە لەلایەن لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكانەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن لەدانیشتنەكەدا, كە بەشێكی لەلایەن دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا, جێگری سەرۆكی ئەنجومەنەوە سەرۆكایەتی كرا, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای رێكخستنی وزەی تازبووەوە تەواوكرد, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی كارەباو وزەو یاساییەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی لێخۆشبونی, بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری ڤیزا چوونە ناوەوە لەنێوان عێراق و حكومەتی كۆماری قوبرس تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای پەسەندكردنی رێككەوتنی لێخۆشبونی, بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری ڤیزا چوونە ناوە لەنێوان عێراق و حكومەتی روسیای فیدڕاڵ تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشكەشكرا.
دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ رۆژی سێ شەممە هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
14ی ئابی 2023