ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەو تاوتوێی چوار یاسا تەواودەكات

ئەنجومەنی نوێنەران, لە دانیشتنی سیانزەیەمینی, لە وەرزی یاسادانانی دووەم بۆ ساڵی یاسادانی دووەم, لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم, كە بە سەرۆكایەتی بەڕێز محەمەد حەلبوسی, سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی (172) پەرلەمانتار بەڕێوەچوو, رۆژی دووشەممە, خوێندنەوەو تاوتوێكردنی چوار یاسای تەواوكرد.
لە سەرەتای دانیشتنەكەدا, ئەنجومەن دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی یاسای دڵنیایی, لەسەر بەرپرسیارێتی كەسێتی فەرمانبەرانی فەرمانگەكانی دەوڵەت و كەرتی گشتی ژمارە (47) بۆ ساڵی (1990) دواخست, كە لەلایەن هەردوو لیژنەی یاسای و داراییەوە پێشەشكرا, تاكاتی پێگەیاندنی یاساكە.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای تەندروستی دەرونی تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشكەشكرا.
لەبەشێكی دانیشتنەكەدا, كە دكتۆر شاخەوان عەبدوڵا, جێگری سەرۆكی ئەنجومەن سەرۆكایەتی كرد, ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای تۆماری لەدایك بوون و مردن تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی تەندروستی و ژینگەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەر تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی یاساییەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای روبەڕوبونەوەی تیرۆری تەواوكرد, كە لەلایەن لیژنەی یاسایی و ئاسایش و بەرگری و مافی مرۆڤەوە پێشكەشكرا.
ئەنجومەن, خوێندنەوەی راپۆرت و تاوتوێی پرۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی دواخست, لەسەر داوای لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان.

دواتر بڕیاردرا دانیشتنەكە بۆ رۆژی سێ‌ شەممە هەڵبگیرێت
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی راگەیاندن
11ئەیلولی 2023