ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەستۆنی وشاندى یاوەری دەکات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی ئەم بەیانیە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی لە بەڕێز هانومنکور جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەستۆنی و شاندی یاوەری کرد، بە ئامادەبوونی دکتۆرە میادە حجامی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوەکان و بەڕێز سەعد فەیاز بەڕێوەبەری گشتی پەیمانگای گهشهپێدانی پەڕلەمانی.
پاش گۆڕینەوەی وتەکانی بە خێرهاتن لە نیوان هەردوولادا، ئەمینداری گشتی هیوای خواست بۆ شاندەکە بە بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەعێراق وە بەدیهێنانی مەبەستەکانیان لە سەردانەکەو پتهوكردنی پەیوەندیە دوولاییەکان لە نیَوان هەردوو وڵاتە دۆستەکەو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وهاوشانە ئەستۆنیەکەیدا.
ههر له دیدارهكهدا ئەمینداری گشتی باسێکی لەبابەت دۆخی گشتی عێراق و جموجوڵە سیاسەکان بۆ پێکهێنانی سەرۆکایەتیەکان کەماونەتەوە پێشکەشکرد.
لەمیانی چاوپێکەوتنەکەدا باسی ڕێگا هاوبەشەکان لە نیوان ئەنجومەنی نوێنەران و هاوشانە ئەستۆنیەکەی لە بواری گۆڕینەوەی شارەزایی وئەزموونەکانی پەڕلەمانی وەچاوپێکەوتنە دوولاییەکان و میکانیزمی هەماهەنگی وبە یەکگەیشتن لە نیوان هەردوولادا تاوتوێكرا.
لەلای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەستۆنی پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی عێراق و دیدارهكانی له گهڵ کەسایەتیە پەڕلەمانیەكانی عێراق، و جەختی کردەوە لە سەر ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەستۆنی لە بەتینکردنی هاوکاریی هاوبەشدا لە بوارە پەڕلەمانیە جیاوازەکاندا.
لە کۆتایی چاوپێکەتنەکەدا ئەمینداری گشتی و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەستۆنی دیاری یادگاریان پێشکەشی یهكتر كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
سێشەممە٢٤/٥/٢٠٢٢