ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە شاندی پەڕلەمانی دانیمارکی دەکات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی ڕۆژی سێشەممە٥ /٤/٢٠٢٢ پێشوازی لە شاندی پەڕلەمانی دانیمارکی بە سەرۆکایەتی بەڕێز مادس فوغلیدی کرد .
دکتۆرسیروان عەبدوڵڵە سیرینی خێرهاتنی لە شاندە میوانەکە کرد لە میانی میوانداریەک کە لە نووسێنگەکەیدا بەسترا داوای خۆشمانەوەیانی کرد لەبەغدا .
ئەمینداری گشتی جەختیکردەوە لە سەر گرنگی هاوکاریی هەردوولایی هاوبەش لە نیوان هەردوو وڵاتدا لەهەموو ڕوویەکی بوارە جیاوازە کاندا بە تایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵیدا بۆ ئەو شارەزا ییانەی دانیمارک لەم بواڕانەدا هەیەتی، ڕۆڵی زانیاریەکەی ئاشکراکرد لە هاو پەیمانیەتی ناتۆ و ڕاهێنانی هێزە عێراقیەکاندا.
بەڕێز ئەمینداری گشتی جەختیکردەوە لە سەرگرنگی گۆڕینەوەی شارەزاییەکان لە نیوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی و ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیمارکیدا بەوەی کە دەبێتە یارمەتی بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی واقعی هەردوو دامەزراوەکە وە پێگەیشتنی بیرۆکەی دیموکراتی.
لە لای خۆیەوە بەڕێز مادس فوغلیدی پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری بەڕێز ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران وە گەرمی پێشوازی جەختیکردەوە لە سەر هاوکاریی هاوبەش لە نیوان هەردوو وڵاتدا لە هەموو ڕوویەکەوەو بوارەجیاوازەکاندا، وە گرنگی هاوکاری لە نیوان ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی و ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیمارکیدا وە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم گۆڕانە سەرنج ڕاکێشە لەم ڕووەوە دەبینین.
لە کۆتایی میوانداریەکەدا ڕێزدار ئەمینداری گشتی قەڵغانی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشکەش بە سەرۆکی شاندی پەڕلەمانی دانیمارکی کرد.
ئەنجومەنی نوێنەران
فەرمانگەی ڕاگەیاندن
٥/٤/٢٠٢٢