ئەمینداری گشتی ئەنجۆمەنی نوێنەران پێشوازی لە ئەمینداری گشتی خەڵاتی ئۆروکی نێودەوڵەتی دەکات
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران دوکتۆر سیروان عەبدوڵڵە سیرینی پێشوازی لە دکتۆرسامر ناسری ئەمینداری گشتی خەڵاتی ئۆروکی نێودەوڵەتی کرد، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەلام عەلی محەمەد بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پەیوەدنیەکان و ڕێوڕەسمی پەڕلەمانی.
پاش گۆڕینەۆەی وشەکانی بەخێرهاتن لە نیوان هەردوولایاندا، دکتۆرناسری کورتە باسێکی لەسهر خەڵاتی ئۆروکەوەو نیشانی شەرەفمەندی تایبەتەوە پێشکەشکرد ئەوەی کەدەدرێت بە کەسایەتیە عێراقیە کاریگەرەکان لای گەلی عێراقی کە زۆری پێشکەشکردووە بۆی وهاوکاری و یارمەتی بۆی دیسانەوەو بە گوێرەی تایبەتمەندیەکانیان.
دکتۆرناسری بەختیاری خۆی دەربڕی کە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران یەکێکە لەو کەسایەتیانەی ڕێزیان لێدەگیرێت بەو خەڵاتەو نیشانی شەرەفمەندیە لە هەفتەی داهاتوودا لە ئاهەنگێکدا کە بەڕێ دەکرێت بەم بۆنەیەوە، بەو ڕێزلێگرتنەی بۆ هەوڵەکانی و خۆڕاگری و بەجێهێنانی ئەرکەکانی وەکو ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران بە تەواوترین شێوە، جگە لە بەهرە زانستیەکانی و تواناکان کە خاوەنیەتی وە ڕۆڵی لە سەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتی وبەڕێوەبردندا.
لە لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی دەستخۆشیکرد لەو هەوڵانە کە ئەوانەی کاری خەڵاتەکەیان بەدەستە بە هەڵبژاردنی کەسایەتیە عێراقیەکان کە زۆرترین پەسەندییان هەیە له لای گەلی عێراق وە پێگەیەکی کاریگەریان هەیە لە لای، بە بۆنەی هەڵوێست و تەواوکاری و کارەکانیان کە لە پێناویدا پێی هەڵدەستن وە بە جۆرەها تایبەتمەندیەکان، جەختی کردەوە کە زۆر لە کەسایەتیەکان لە عێراقدا شایانی ڕێزلێگرتنن بۆ ڕۆڵ و کارەکانیان و تەواو کاریەکانیان کە دەڕژێنە ناو خزمەتکردن و بەرژەوەندی هاوڵاتیان ونیشتمانەوە بە شێوەیەکی بنەڕەتی بەبێ مەبەستێکی سیاسی یان نەتەوەیی یا تایەفەگەری.
دیسانەوە ئەمینداری گشتی وتی کە ڕۆڵمان لە خزمەتکردنی هەموانە بەبێ جیاوازی وە پێویستە لە بوارە جیاوازەکاندا بێت نەک بە تەنها لە یەک بواردایان مەبەستێکی دیاریکراودا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا ئەمینداری گشتی لە میانی نووسینێکی لە سەر دروشم و ئاڵاکەی خەڵاتەکەی ئەمساڵداهیوای خۆی دەربڕی بە پێشکەوتن و سەرکەوتنی ئەوانەی سەرپەرشتی خەڵاتەکە دەکەن و ڕۆڵیان لە ڕێزلێنانی کەسایەتیە عێراقیەکان کە شایانن وە پێگەیان هەیە لە لای گەلی عێراق .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران
چوارشەممە٢٥/٥/٢٠٢٢